دەنگوباس
ئەندامێکی ئەنجومەنی
نوێنەران ڕایدەگەیەنێت کە هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی هیزە ئەمنییەکانی هەرێمی
کوردستان دەنیرێت و پاشان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، چرۆ حەمە
شەریف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، یەکشەممە و
دووشەممەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق دەستدەکات بە ناردنی مووچەی دوو مانگی
هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی: بە گەیشتنی
پارەکە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی.
دوای زیاتر لە سێ مانگی،
دوێنێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی پێشمەرگە و هێزە
ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
#مووچە
#پێشمەرگە