رۆژهەڵاتی ناوەراست

لەسەر داوای ئەمریکا عێراق بڕیاریدا مامەڵەکردن بە دراوی چین ڕابگرێت

11/07/2024

دەنگوباس
عێراق مامەڵەکردنی بە دراوی یوانی چینی لە حەواڵە داراییەکان راگرت، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، بڕیارەکە لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە بەسەر حکومەتی عێراق سەپێندراوە.


موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "بانکی فیدراڵیی ئەمریکا راگرتنی مامەڵەکردنی بە دراوی یوانی چینی بەسەر عێراق دا سەپاند بە پاساوی ئەوەی سەرپێچی لە بەشێک لە حەواڵە داراییەکان یان بوونی کێشەی دیاریکراو هەیە".

موعین کازمی وتیشی، "زۆر لە بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە دەسەپێندرێن".

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکرد، "زۆر لە رێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بە ئیرادەی ئەمریکاوە بەستراونەتەوە، رەنگە ئەو ئیرادەیە بە هۆکاری کارگێڕی یان دارایی و پارەدارنەکردنی تیرۆر و شتی دیکە ببەسترێتەوە، بەڵام مەبەستەکان سیاسیین و بۆ گوشارخستنە سەر حکومەتی عێراقە".


#ئەمریکا
#چین
#عێراق