کوردستان

عێراق دەستی بە وردبینی لە لیستی مووچە و میلاکاتی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێکرد

11/07/2024

دەنگوباس
دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی وردبینیکردنیان بۆ لیستی ناو و مووچەی هێزە سەربازییەکان و فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.


بەگوێرەى راگەیەندراوێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، "بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق و تەواوکردنی پابەندییەکانی دیوانی چاودێریی دارایی،کە لەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا بۆ ساڵی 2023 بڕیاری لەبارەوەدراوە، پرۆسەی وردبینیکردنیان بۆ لیستی میلاکات و مووچەی هێزە سەربازییەکان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە".

باس لەوەشکراوە، "تیمی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی رۆژی چوارشەممە 10ـی تەمووزی 2024، بەهەماهەنگی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان، کارەکانیان بۆ چاودێریکردن و وردبینیکردنی میلاکات و مووچەی هێزە سەربازییەکان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە".


#مووچە