کوردستان

لە مڕۆوە راکان جبووری دەسەڵاتەکانی پارێزگاری کەرکووکی نامێنێت

10/07/2024

دەنگوباس
راکان جبوورى، پارێزگارى کەرکووک بەوەکالەت وەک بەتەمەنترین ئەندام سەرۆکایەتیى یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگا دەکات، دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەکو ئەندامی ئەنجوومەنەکە سوێندی یاسایی خوارد.

 
بڕیارە پێنجشەممە 11ى تەممووز، یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بکرێت، دواى ئەوەى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق داواى لە ئەندامانى ئەنجوومەنەکە کرد ئەو کۆبوونەوەیە بکەن.

بەگوێرەی یاسا لەپاش سوێندخواردنی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا، ئەو کەسە دەسەڵاتی پارێزگاریی نامێنێت.
#کەرکووک