کوردستان

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی: هەموو داهاتی هاتووچۆ دوای دەوام دەخرێتە ناو سەیارەیەک و دەبرێت

10/07/2024

دەنگوباس
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایدەکات، بڕیاریانداوە کامێراکانی تیژڕەویی لەشوێنی شاراوە دانەنێن.


عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای گۆڕان ڕایگەیاند، هەموو داهاتی هاتووچۆ دوای دەوام دەخرێتە ناو سەیارەیەک و دەبرێت بۆ گەنجینە ئێمە ئاگامان لێی نییە.

وتیشی "ئەگەر بڕیاری پێدانی ژمارە بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بدەین لە رۆژێکدا 100 هەزار ئۆتۆمبێل لە بەسرەوە دێتە هەرێمی کوردستان".

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت "کامێرا لە شوێنی شاراوە دانانێم چونکە لەگەڵ ڕاوکردنی گیرفانی شۆفێران نیم".
#سلێمانی