دەنگوباس
بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێ چوارشەممەوە بەشەخۆراكی مانگی پێنج بە داتای مانگی شەش بە بریكارەكانی خۆراك دەدرێت كە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشبكرێت.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایگەیاند: لە سبەینێوە بەشەخۆراكی مانگی پێنج بە داتای مانگی شەش بە بریكارەكانی خۆراك دەدرێت كە بەسەر هاووڵاتییادا دابەشبكرێت.
وتیشی، "ئەو بەشە خۆراكانەی دابەشدەكرێن بریتین لە شەكر، نیسك، لەتكەنۆك، دۆشاو و بۆ هەر كەسێكیش دوو كیلۆ و نیو برنج دیاریكراوە كە ماوەی چەند مانگێكە كەمكراوەتەوە و پێشتر سێ كیلۆ بۆ هەر كەسێك دانرابوو، لەهەمانکاتدا زەیتی مانگی چواریش بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەكرێت".
#باشووری کوردستان