دەنگوباس
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیویستووە زانیارییەکانی پەیوەست بە فەرمانبەران بداتە دیوانی چاودێری دارایی عێراق.
بەوتەی سۆران عومەر، "چوار مانگ بەر لەئێستا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق قسەمکرد، تەیف سامی وتی دەبێت لیستی هێزی ئەمنی بۆ بەغدا بنێردرێت، من بەبێ لیست تەمویلی مووچە ناکەم، تەیف سامی هەر لەو کاتەدا بە پێکەنینەوە وتی هەرێم لە پشتەوە لیست هەر دەنێرێت".
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، ئەمڕۆ قسەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق قسەیکردووە پێیان ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ بەشێکی دیکەی مووچە بۆ هەرێم دەنێرن.
پەرلەمانتارە کوردەکە وتیشی "حکومەتی هەرێم خەڵکی تازە دادەمەزرێنێت و دەیەوێت حکومەتی عێراق پێی نەزانێت و هەر پارە بنێرێت".
#مووچە