کوردستان

ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر هێرشی تورکیا بۆسەر هەرێم داوە

09/07/2024

دەنگوباس
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زانیاریى له‌باره‌ى له‌شكركێشیه‌كانى توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئاگادارى مه‌ترسیه‌كانى په‌كه‌كه‌ین، بەڵام پێویستە ئۆپه‌راسیۆنەکانی تورکیاش بەهەماهەنگی عێراق بێت"، ده‌شڵێت:"ئاگاداریى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى توركیاین".

ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وێڕای ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیای ڕەتنەکردەوە وتیشی، "ئێمە داوامان لەتورکیا کردوە ئۆپه‌راسیۆنەکانی دژی پەکەکە بەهەماهەنگی بێت لەگەڵ دەسەڵاتدارنی هەرێم‌و بەرپرسانی عێراق تا کەمترین زیان بەر خەڵکی سڤیل لەهەرێمی کوردستان بکەوێت".

ماتیۆ میلەر وتی:"ئێمە وەک ئەمریکا هەست بەو نیگەرانی‌و هەڕەشانە دەکەین کە پەکەکە لەناوچە سنورییەکانی تورکیاو عێراقی دروستیکردون، بەڵام، جەخت لەوەدەکەینەوە پێویستە ئۆپه‌راسیۆنەکان بەهەماهەنگی بکرێن بۆ ئەوەی گیانی خەڵکی سڤیل بپارێزرێت".






#ئەمریکا
#تورکیا