دەنگوباس
ڕاوێژکارێکی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکێک لەو کەسانەی پێشتر پشتیوانییان لە ڕووداوەکانی 8ی تەموز دەکرد، لەنوێترین چاوپێکەوتنیدا قسەیەکی جیاواز لەبارەی دۆخی ئێستای یەکێتی دەکات.
ڕێزان شێخ دلێر، ڕاوێژکاری پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێستا ڕاستە لەنێو یەکێتیدا یەك سەرکردە هەیە و هەمووان گوێرایەڵین، بەڵام ئەوە لەنێو پرەنسیپی سۆسیال دیموکراتدا قورسە، لە سەردەمی سەرکردە کۆنەکانی یەکێتی ئەو کاتانە ئازادی زیاتر بووە، هاوکات پەیوەندیی یەکێتی لەگەڵ دەرەوەی خۆی باشتر بووە وەک لە سەردەمی ئێستای یەکێتی".
بەوتەی ڕێزان شێخ دلێر، "ئەو سەرکردانەی بە نەوەی کۆنی یەکێتی دادەنرێن و هەموان تێبنیان هەبووە لەسەریان، بەڵام یەکێتی لەسەردەمی ئەواندا مۆدێرنتر بوو".
ڕێزان شێخ دلێر پێشتر پاڵپشتی لە ڕووداوەکانی هەشتی تەمموز دەکرد، لەبارەی ئەوەی چۆن ئێستا بیروڕای گۆڕاوە وتی "بەشێك لە سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی لە سیاسەتدا کاریان نەکردووە، بەڵکو پارەیان بۆ یەکێتی پەیدا کردووە و بزنسیان کردووە، ئەوەش ئاساییە بە سەرچاوەیەکی دارایی بژیت، بەڵام ئاسایی نییە سەرچاوەی دارایی لە میللەتەوە ببەی بۆ حزب".
#باشووری کوردستان
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان