دەنگوباس
حەسەن بەسری فرات، نەوەى شێخ سەعید و سەرۆکی شارەوانی پێشووی خەنوس گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات کردووە و ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا دەوڵەتی تورکیا بە پاڵپشتی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی عێراق هێرشەکانی بۆسەر باشووری کوردستان زیادکردووە.
حەسەن بەسری داوا لەگەل و لایەنەکانی کورد و سیاسەتمەداران دەکات، بەرامبەر بە پارتی و بنەماڵەی بارزانی، کە لەگەڵ دوژمنی دێرینەی کورد هاوکاریی دەکەن، هەڵوێستیان هەبێت.
فرات بە ئاماژەدان بەوەی کە گەلی کورد سەدەیەکە دژی ئەم نکۆڵی کردنە تێکۆشانی کردووە، جەختی لەوەش کردەوە کە پارتی لەم دواییانەدا زیاتر خزمەتی دوژمنانی گەلی کوردستان دەکات.
حەسەن فرات لەو گفتوگۆیەدا ئاماژەی بەوەشداوە، کاتێک سیستەمی فیدراڵی لە باشووری کوردستان دامەزرا، هەموو کورد دڵخۆش بوون. ئێمە پێمان وابوو وەک گەلی کورد سوود لەم سیستەمە وەردەگرین. بەڵام دەبینین کە ڕێگە بە دوژمنانی کورد دەدەن لە دەستکەوتەکانیان کەڵک وەربگرن. خاکی خۆیان بەڕووی دوژمنانی گەلی کورددا کردووتەوە. بەتایبەت حکومەتی تورکیا لە سەرووی هەموو شتێکەوە دوژمنی باشووری کوردستانە. بۆ لەناوبردنی پەکەکە هاوپەیمانی لەگەڵ دوژمنەکانیان دروست دەکەن. دەرفەت بۆ دەوڵەتی تورکیا هەموار دەکەن، ڕێگەی پێدەدەن بنکە و بارەگای سەربازی و سیخوڕی دروست بکات و هەموو جۆرە هاوکارییەکی پێشکەش دەکەن".
دەشڵێت "پێویستە بنەماڵەی بارزانی لەو هەڵەیە بگەڕێنەوە. ئەو هەموو سەرباز و کەلوپەلە سەربازییانە لەخۆڕا لەوێ جێگیر ناکرێن".
#باشووری کوردستان
#تورکیا