جیهان

پزیشکیان: من تورکم و ڕێگە نادەم کەس گاڵتە بە من و زمانەکەم بکات

08/07/2024

دەنگوباس
‎مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران رایگەیاند، من تورکم و ڕێگە نادەم کەس گاڵتە بە من و زمانەکەم بکات، کەس مافی ئەوەی نییە ڕێگەم پێنەدات بە زمانی دایکی بخوێنمەوە و بنووسم.

‎پزیشکیان دەشڵیت  "بە توندی لەو باوەڕەدام کە هیچ کەس مافی ئەوەی نییە ڕێگریمان لێ بکات لە قسەکردن بە زمانی دایکمان و ڕێگەمان پێنەدات بە زمانی تورکی ئازەری بخوێنینەوە و بنووسین".

‎پزیشکیان هەر لە درێژەی قسەکانیدا وتی بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنم کە من تورکم، من لە مەهاباد لەدایک بووم، بەڵام باوک و دایکم و هەموو بنەماڵەکەم تورکن.
#مووچە