کوردستان

ژمارەیەك هاووڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان لە تینوێتیدا خنکان

08/07/2024

دەنگوباس
12 کۆچبەری رۆژئاوای کوردستان و سووریا و دوو شۆفێری جەزائیری لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەورووپا، لە بیابانی جەزائیر ئۆتۆمبێلەکەیان تێکدەچێت و لە تینووێتیدا گیانیان لەدەستدا.


کۆمەڵەی فریاگوزاری گەڕان و رزگارکردن لە جەزائیر رایگەیاند ئۆتۆمبێلی کۆچبەرەکان لە جۆری تۆیۆتا بووە و لە ناوچەی حەسی بێلڤیبۆر دۆزراوەتەوە، ژمارەیەک تەرم لە تەنیشتی بووە.
 
کۆمەڵەکە دەڵێ "تیمەکانمان دەستبەجێ چوونەتە شوێنەکە و تەرمی 12 کەسیان هەڵگرتووەتەوە کە هەڵگری ڕەگەزنامەی سوورین و تەرمی دوو هاووڵاتیش دۆزرایەوە."
#ڕۆژئاوای کوردستان