دەنگوباس
لە هەفتەی ڕابردووەوە شارەوانی سلێمانی داوای لە ئاژەڵفرۆشان کردووە مەیدانە کۆنەکە چۆڵ بکەن و بڕۆنە مەیدانە نوێیەکە.
لەبەرامبەردا ئاژەڵفرۆشان ناڕازین و ژمارەیەك داواکارییان هەیە و دەڵێن، کۆمپانیایەك پەیدا بووە و بەبێ پرسی ئەوان مەیدانی نوێیان دروستکردووە و مۆڵەتی یەك هەفتەیان بۆ داناون، ئەگەر شوێنەکانیان چۆڵ نەکەن دەڕوخێندرێت.
ئاژەڵفرۆشان داوای قەرەبوو دەکەن و دەڵێن، ئەو زەوییانە پێشتر بەبێ بەرامبەر دراوە پێیان و ئێستا لە مەیدانە نوێیەکە هەم داوای پارە دەکەن، هەم ڕوبەڕی شوێنە نوێیەکە وەك شوێنە کۆنەکەیان نییە، ئەوە جگە لەوەی ساڵانە باجی ڕێگەوبان و قیریشیان لێوەردەگیرێت.
نە سەرۆکی شارەوانی نە پارێزگار بۆ ئەو کێشەیە نەهاتوونەتە سەر خەت، جگە لەوەی هۆشداریی ڕووخاندنی مەیدانەکە دەکرێت.
#باشووری کوردستان