دەنگوباس
پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، وردبینیی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان 10 رۆژی دیكەی پێویستە، دیوانی چاودێری دارایی عێراق دێتەوە بۆ هەرێم بۆ وەرگرتنی زانیاری.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای پەیوەندی لەگەڵ عەممار سوبحی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، بۆ بەدواداچوونی وردبینیی لیستی هێزە ئەمنیەکان پێیوتووە كە، "لە ئەنجامی وردبینیی لیستەکان، داوای زانیاریمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بەهۆی بوونی تێبینی لەسەر لیستی هێزە ئەمنیەکان، حکومەت درەنگ رەزامەند بووە بەپێدانی زانیاری لەسەر لیستەکان".
سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی ئەوەشی وتووە، وەفدێكی چاودێری دارایی سەردانی هەرێم دەكات و پێویستیان بە 10 رۆژی دیکەیە بۆ تەواوکردنی راپۆرتی وردبینی.
#مووچە