لیوای نۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان و پێنەدانی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بە هێزەکەیان، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
بەشێک لەو پێشمەرگانە دەڵێن، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بەسەر سەرجەم هێزەکاندا دابەشدەکرێت جگە لە لیوای نۆ، هاوکات داوا دەکەن بەرپرسانی پێشمەرگە دەستلەکاربکێشنەوە.
لەکۆی 12 لیوای هێزی پێشمەرگە تەنیا لیوای نۆ کە لە پارێزگای سلێمانیە ئەو هاوکارییە وەرناگرن، هاوکات هۆشداریی دەدەنە بافڵ تاڵەبانی و دەڵێن، داواکارن بێتە سەر خەت ئەگەر نا دوو هەزار کەس دەبێتە قوربانیی دوو کەس.
#مووچە