دەنگوباس
نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان تا دێت بەرز دەبێتەوە و ئێستا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی، ئەوەش بەهۆی بەرزی نرخی زێر لە بۆرسەی جیهانی و دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.
ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە 24 گەیشتووەتە 575 هەزار دینار و نرخی زێڕی عەیارە 21 گەیشتووەتە 503 هەزار دینار و زێڕی عەیارە 18 بە 430 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی زێر لە بۆرسەی جیهانی جارێکی دیکە گەیشتووەتەوە دوو هەزار و 390 هەزار دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕیش بۆ ئەو بێ متمانەییە دەگەڕێتەوە کە ماوەیەکە لە بازاڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکاندا دروستبووە و بەشێکی دیکەشی بۆ ئەگەری کەمکردنەوەی رێژەی سودی بانکی دێت لە ئەمریکا.
#زێر