کوردستان

وشکەساڵیی لە هەرێم دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار و حکومەت دەستەوەستانە

06/07/2024

دەنگوباس
شارەزایەکی ژینگەیی ڕایدەگەیەنێت، ئاستی وشکەساڵیی لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی "مەترسیدار".

بورهان کەمالەدین، شارەزای ژینگەیی بە میدیاکانی تووە "ئێستا وشکەساڵیی لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و ئیتر کێشەی بێ ئاویی دەستیپێکردووە و لەم مانگەشدا دەگاتە لوتکە".

بەوتەی کەمالەدین، لەگەڵ هەڵکشانی گەرما خواست لەسەر ئاوی ژێر زەویی زیاد دەکات، بەڵام بەکارهێنانی ئەو ئاوە کاریگەریی خراپتری دەبێت بۆسەر وشکەساڵیی، وادەکات کێشەی کەمئاویی بۆ مانگی ئاب-یش درێژە بکێشێت.

تا ئێستا کێشەی وشکەساڵیی و بێ ئاوی لە ئەجێندای حکومەتی هەرێمی کوردستاندا جێگەی باس نییە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو کێشەیە ژیانی ملیۆنان هاوڵاتی پێوە بەندە، جگە لەوەی کێشەکە ئێستا لەسەر ئاستی جیهان کێشەیەکی پڕ بایەخە و حکومەتەکان کردوویانەتە ئەولەویەتی کارکردنیان.
#باشووری_کوردستان
#حکومەتی هەرێمی کوردستان