جیهان

بایدن: لە هەڵبژاردن ناکشێمەوە مەگەر خودا فەرمان بە کشانەوەم بکات

06/07/2024


دوای ئەوەی دەنگۆی دورخستنەوەی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بڵاوبوەوە، بایدن لە نوێترین لێدوانیدا ڕەتیکردەوە لەکاندیدبوون بکشێتەوە.

جۆ بایدن لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ڕایگەیاند، توانای بەڕێوەبردنی ئەمریکای بۆ چوار ساڵی دیکەش هەیە و وتی "من بووم ناتۆم کۆکردەوە، کەس لەو بڕوایەدا نەبوو من بتوانم ناتۆ فراوان بکەم".

بایدن لە درێژەی باسکردنی دەستکەوتەکانی وتی "من بووم پووتینم وەستاند، کەس نەیتوانی ئەوە بکات، من ئەو پیاوە بووم 50 دەوڵەتی ئەوروپا و جیهانم بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا کۆکردەوە".

بایدن باسی لەوەشکردم، "لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ناکشێمەوە مەگەر خودا فەرمان بەوە بکات".
#ئەمریکا