رۆژهەڵاتی ناوەراست

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دێتەسەر خەت

06/07/2024

دەنگوباس
ڕاوێژکارێکی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بانکی ناوەندیی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار کۆمەڵێك ڕێکار دەگرێتەبەر.
 
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى ئابوورى ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، "بانکى ناوەندى چارەسەرى ئەو دابەزینى بەهاى دینارە دەکات کە چەند رۆژێکە لەنێو عێراق دروستبووە".
 
مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەش کرد، "بەهاى دینار لەسەر بنەماى یەدەگى نێودەوڵەتیی دراوە، کە ئێستا لەبەرزترین ئاستدایە لە مێژووى عێراقدا، ئەو یەدەگى دراوەی عێراق هەیەتی پاڵپشتى بەهاى دینارە کە ئێستا گەیشتووەتە 100 ملیار دۆلار".
 
دوو هەفتەیە بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار دابەزیوە و 100 دۆلارى ئەمریکى گەیشتووەتەوە نزیکەى 150 هەزار دینار.
 
#دۆلار