کوردستان

بزووتنەوەی بابلیون: ڕەیان کلدانی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی ڕەتکردووەتەوە

04/07/2024

دەنگوباس
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی بابلیون رایگەیاند، رەیان کلدانی، سەرۆکی بزووتنەوەکەیان بانگهێشتنامەیەکی بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورستان رەتکردووەتەوە.


دورەید جەمیل، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی بابلیون لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "رەیان کلدانی، سەرۆکی بزووتنەوەی بابلیۆن، بانگهێشتنامەیەکی بەڕێز مەسعود بارزانی بۆ کۆبوونەوە لە بەغدا رەتکردووەتەوە".

سەبارەت بە هۆکاری رەتکردنەوەی بانگهێشتنامەکە، ئەو ئەندامەی بزووتنەوەی بابلیۆن ئاماژەی بەوەکردووە، "بەهۆی هەڵوێستی بزووتنەوەکەمان سەبارەت بەرەتکردنەوەی سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەناوچە مێژوییەکانمان لە دەشتی نەینەوا، ئەو بانگهێشتنامەیە رەتکراوەتەوە".

ماوەی دوو ڕۆژە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەردانێک لە شارى بەغدایە و لەو ماوەیەدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئەنجامداوە.
#مەسعود بارزانی