دەنگوباس
بەمڕۆوە، ماوەی پێنج رۆژە ئاگر دارستانەکانی گوندەکانی گوهەرزێ و بەلاڤە لە ناحیەی دێرەلووک دەسووتێنێت، بەڵام بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانیان، هاووڵاتیان ناتوانن بچنە ناوچەکە و ئاگرەکە بکوژێننەوە.
بەهۆی مەترسیی دووبارەبوونەوەی ئاگر، موختاری گوندەکان داوای ئامێری کوژاندنەوەی ئاگر دەکەن.
بەوتەی خەڵکی گوندەکە، زیاتر لە 10 هەزار دار لە ماوەی مانگێکدا سووتاون، کە بەشێکیان بەرداربوون و پێش ئەوەی بەرهەمەکەیان پێبگات، سووتاون.
ئەو ئاگرەی پێنج رۆژە لە دەوروبەری گوهەرزێ بەردەوامە، چوارەم رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لەماوەی مانگێکدا دەوروبەری گوندەکە دەسووتێنێت.
#باشووری_کوردستان
#تورکیا