دەنگوباس
ژمارەی دەستبەسەرکراوانی شاری شنۆ گەیشتە پێنج کەس، ئەوەش دوای دەستبەسەرکردنی دوو کوردی دیکە لە شنۆ.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە سەلیم زولقەڕنەین و سابیر زولقەڕنەین، خەڵکی گوندی "حەسەن نووران" سەر بە شاری شنۆ، لەئەنجامی هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
پێشتر سێ کوردی دیکە بە ناوەکانی محەممەد ڕەسووڵپوور، ئیدریس کارساز و کەماڵ عوقابی لە شاری شنۆی ڕاگەیاندبوو.
تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو کوردانە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو پێنج کەسە ئاشکرانەکراوە.
#ڕۆژهەڵاتی کوردستان