کوردستان

سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم نایەوێت لەبانکە حکومییەکان مووچە بە بانکیی بکات

03/07/2024

دەنگوباس
سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، "نوسراوەکەی دادگای فیدراڵی بەهیچ شێوەیەک باسی یاسایی بون و یاسایی نەبونی هەژماری من نیە".

سۆران عومەر لە نوسینێکدا ڕایگەیاندووە "ڕونکردنەوەکەی دادگای فیدراڵی کەپشت بەستوو بە مادەی 10 لەیاسای جێبەجێکردن ژمارە 45ی ساڵی 1980 مامۆستایانی ناڕازی لە سەرەتای مانگی حوزەیران هاتنە بەغدا لەڕێی فەرمانگەی جێبەجێکردن هۆشداریان ئاراستەی حکومەت کرد، بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر بەبانکیکردن، هۆشداریەکە لە 10/6/2024 گەشتۆتە حکومەتی هەرێم، پێویستە لەماوەی هەشت ڕۆژدا وەڵام بداتەوە ئایا بڕیارەکەی جێبەجێ کردووە یان نا".

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشداوە "نوسراوەکەی دادگای فیدراڵی بەهیچ شێوەیەک باسی یاسایی بون و یاسایی نەبونی هەژماری من نیە، لەهەموو عێراق بانکێک نیە مۆڵەتی بانکی ناوەندی نەبێت، ئەو لیستەی بانکی ناوەندی ناردویەتی لە سایتەکەی هەیە بەزانیاری زیاترەوە، جارێکی دیکە دادگای فیدراڵی ئەڵێ بەبانکیکردن لە بانکی حکومی، بانکی ئەهلیش بۆی هەیە لە بەبانکیکردن بەشدار بێت وەک لەعێراق دا (43) بانک بەشدارە بەبانکیکردن بەڵام جیاوازی بانکی حکومی و ئەهلی بەبانکیکردن دا  ئەوەیە بانکە ئەهلیەکان موچەی بەبانکیکردن لەبانکی رەشیدو رافیدەین وەردەگرن".

هەر لەو نوسینەدا دەڵێت "واتە تەمویلی موچە بۆ بانکی حکومیە و پێویستە بانکی ئەهلی پارەی موچە لەبانکی حکومی رافیدەین و رەشید وەربگرێت نەک راستەوخۆ پارەی موچە بدرێت بەبانکی ئەهلی، حکومەتی هەرێم نایەوێ بەبانکیکردن لەبانکی حکومی بکات".
#مووچە