کوردستان

حکومەتى هەرێم دەست بە وەرگرتنەوەى پێشینەکانى لە هاووڵاتییان دەکات

02/07/2024

دەنگوباس:
وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەمزووانە رێنمایی نوێ بۆ كارئاسانیی گەڕانەوەی پێشینەكان دەردەچێت و وەزیری دارایی بانكە پسپۆڕییەكانی ڕاسپارد بەزووترین كات ڕاپۆرت و پێشنیازی خۆیان لەسەر شێوازی گەڕانەوەی پێشینەكان پێشكەشبكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، رۆژی سێشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشێك لە بانكە پسپۆڕییەكانی وەزارەت كۆبۆوە و لە كۆبوونەوەكەدا پرسی گەڕانەوەی پێشینەكان لە بواری قەرزی نیشتەجێكردن و خانووبەرە و كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری بەوردی گفتوگۆی لەبارەوە كراو بەرپرسانی بانكەكان داتاو پێشنیازی خۆیان خستەڕوو.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئاوات شێخ جەناب بانكە پسپۆڕییەكانی ڕاسپارد بەزووترین كات ڕاپۆرت و پێشنیازی خۆیان لەسەر شێوازی گەڕانەوەی پێشینەكان پێشكەشبكەن تا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت و دواتر ڕێنمایی پێویستی بۆ دەردەكرێت بەجۆرێك لەبەرژەوەندیی هاوڵاتییان و ئەو چین و توێژانە بێت كە پێشینەكانیان وەرگرتووە.


#ئابووری
#حکومەتی هەرێمی کوردستان