دەنگوباس
هەپەگە ڕایگەیاند، کە لە باکوورەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، کوردستان بە تەواوەتی بووەتە گۆڕەپانی بەرخودان و لە مانگی حوزەیران بە گشتی ١٨٥ چالاکیی ئەنجامدراون و تێیدا ٤٦ سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سزادراون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕایگەیاند: گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە مانگی حوزەیراندا کە مانگی گیانبازییە لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە گیانی فیدایی ئاپۆیی، ئیرادەیەکی بەهێز و بڕوایەکی گەورەوە بەرپەرچیان دانەوە و ئاستێکی گرنگی بەرخودانیان نیشاندا، لە باکووری کوردستانەوە لە داوێنەکانی چیای گلیداغی هەرێمی سەرحەد تا هەڕێمی ماوای گابار، لە ئەلکێ تا جۆلەمێرگ، لە وان تا گارزان لە هەموو شوێنێک لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر بە شێوەیەکی بێهاوتا شەڕیان کرد.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لە سەر زەوی ئیرادەی شەڕکردنی سوپای تورک تێکشکاوە، لە دژی ئەو هێرشانەی سوپای تورک کە بە پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای شەڕ ئەنجامیان دەدا، گەریلاکانی باکووری بە گیانی فیدایی ئاپۆیی لەسەر هێڵی زیلان خۆڕاگری دەکەن و هەرگیز سازش ناکەن، ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە فەرماندەی نەمرمان شێخموس مەلازگر لە گلیداغ بەرخودانێکی ئەفسانەیی کرد، هاوێ بێریتان نورحەق چیا بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست دوژمن، نارنجۆکەکەی بەخۆیدا تەقاندەوە و شەهیدبوو، هەڤاڵانی دیکەشمان بە هەمان ڕۆحەوە پەرەیان بە بەرخودان دا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، بەرخودانی ئەو هەڤاڵانەمان، مۆری خۆی لە مانگی حوزەیراندا، لە بەرخودانی مانگی حوزەیراندا هەڤاڵانمان شێخموس مەلازگر، بێریتان نورحەق جیا، بروسک کاتۆ، ئاخین گابار، شەرڤان بۆتان، ڕۆستەم چەکدار کاتۆ، کامەران تەیریباز، دڵسۆز گابار، عاکیف گابار و باگەر کوردستان پێشەنگایەتیان بۆ تێکۆشانی ئێمە لە باکوری کوردستان کرد و شەهیدبوون، لە هێرشەکانی دوژمن لە ماوا هەڤاڵانمان نورحەق، ئەیلەم و زەینەب بە سەختی برینداربوون لەلایەن دوژمنەوە بەدیل گیران.
هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردوە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک، بێ پسانەوە بەرخودانی مێژوویان درێژە پێدا، هێزەکانی ئێمە لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، هەفتانین و خواکورک لە ناو چالاکیدان، گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند، هێزەکانمان لە گەریلاییەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا قووڵبوونەوە، تاکتیکی دەوڵەمەندیان جێبەجێ کرد و چالاکیەکانیان پێش خست، سوپای تورکی داگیرکەر تاوانی شەڕی ئەنجامدا و بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغە هێرشی ئەنجامدا، هێزەکانمان لە رێگەی گرتنەبەری رێکار کاریگەری ئەو هێرشانەیان پوچەڵ کردەوە.
هەروەها هەپەگە جەختیکردوەتەوە، هێزەکانمان لە باکوورەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، هەر بستێک خاکی کوردستانیان گۆڕی بۆ گۆڕەپانی بەرخودان و لە ئاسمانەکانی کوردستانیش چالاکی گرنگیان ئەنجامدا، لەسەر ئەو بنەمایە ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ئاسمانی ئاسۆس فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک لەلایەن هێزەکانی گەریلامانەوە لە قەندیل خرایەخوارەوە، بەڵگەی ساتی خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرە و پارچە تێکشکاوەکانیمان بۆ رای گشتی نیشان دا.
هاوکات هەپەگە دەشڵێت: گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، هەم هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکیان بەم جۆرە تێکشکاند، هەم ئاسمانەکانی کوردستانیشیان لە مانگی حوزەیراندا گۆری بۆ گۆڕەپانی چالاکی و هەروەها بە ئامێر و کەرستەی ئاسمانی گورزیان لە بارەگاکانی سوپای تورک وەشاند، یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار لە مانگی حوزەیراندا بە ئامێری ئاسمانی بە گشتی ٢٥ چالاکیان ئەنجامدا و گورزی کاریگەرییان لە داگیرکەران وەشاند.
#باشووری_کوردستان
#پەکەکە
#تورکیا