کوردستان

لە سلێمانی چی ڕوویدا؟ ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقییەوە کێی تێدابوو؟

02/07/2024

دەنگوباس
لەگەڕەکی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلێک دەتەقێتەوە شۆفێرکەی هەردوو قاچی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکە بریندارە و گومان دەکرێت سەرنشینەکانی خەڵکی باکووری کوردستان بن.


هاوکات میدیای یەکێتی لەبارەی ڕووداوەکەوە دەڵێت، لە گەڕەکى راپەڕینى شارى سلێمانى ئۆتۆمبێلێک تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون، کە ئەندامى تەڤگەرى ئازادین.

زانیارییەکان باس لەوەدەکەن، هۆکاری رووداوەکە بەهۆی بۆمبی لکێنراوەوە بووە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە میدیای پارتی وتووە، ئۆتۆمبێلێک گڕی گرتووە و تەنکیی بەنزینەکەی تەقیوەتەوە و چاوەڕێی راپۆرتی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە. 


#سلێمانی