کوردستان

بەغدا بەشێکی مووچەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد

02/07/2024

دەنگوباس
کەناڵی ڕووداو بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق، زیاتر لە 232 ملیار دیناری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد، بڕیاریشە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچە چۆن ڕابگەیەنێت.

وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڕی 184 ملیار و 338 ملیۆن و 216 هەزار دیناری وەکو مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینانی مەدەنی و مووچەی خانەنشیانی سەربازی بۆ مانگی ئایار و حوزەیران خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

هەر ئەمڕۆ بڕی 10 ملیار و 191 ملیۆن دیناری مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ هەرێم دەنێردرێت، ئەوە جگە لەوەی،

وەزارەتی دارایی عێراق داواشی کردووە بڕی 37 ملیار و 755 ملیۆن و 156 هەزار دینار وەکو مووچەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری ئەنفالکراوان و کیماباران و زیندانیانی سیاسی بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
#باشووری کوردستان
#مووچە