دەنگوباس
بەشەخۆراکی پێنجەم دابەش دەکرێت کە برنجی تێدا کەمکراوەتەوە و بریکارەکانیش ئاگادار دەکرێنەوە لەوەی دەبێت پارە بە ڤیزاکارت بدەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەرێوەبەرایەتی بازرگانی هەولێر ڕایگەیاند، بە مەبەستی دابەشکردنی پێنجەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ بریکارەکانی شۆڕش، کوێستان، شەقامی سورچیان، کانی، بەختیاری، نووسەران و زانایان ئاگادار دەکەین کە سبەینێ سێشەممە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و ڕادەستکردنی پارەی لیستی مانگی ٦ی ساڵی ٢٠٢٤ .
ڕوونیشیکردەوە کە بەشەخۆراکەکە پێکهاتووە لە:
١- زەیتی دار ۱ لیتر
۲- شەکر ۱ کیلۆگرام
۳- نیسک نیو کیلۆ
٤- ئارینۆک (لەتکە نۆک) نیو کیلۆ
٤ – برنج 2.5 کگم .
٥- دۆشاوی تەماتەی ٤۰۰ گرام ( سەبەتەی شەشەم)
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بریکار دەبێت بە ڤیزە کارد پارەکە بدات و چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت.
باسی لەوەشکرد، برنج لە سێ کیلۆوە بۆ 2.5 کیلۆ کەمکراوەتەوە و لەگەڵ دابەشکردنی بەشەخۆراکی پێنجەم، دۆشاوی تەماتەی بەشەخۆراکی شەشەم دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی هەولێر ڕاشیگەیاند، هەر بریکارێک پێشەکی پارە پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی خۆراک نەکات بەشە خۆراکی بۆ ناچێت.
#باشووری کوردستان