دەنگوباس:
وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى ناوەند رێککەوتوون لەسەر ئەوەی حکومەتى هەرێمى کوردستان ناوى سەرجەم هێزە سەربازییەکان بە لیستى ناو دەنێرێت.
د. دارا رەشید، وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند بەشێوەیەکە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوى سەرجەم هێزە سەربازییەکان بە لیستى ناو دەنێرێت، بەڵام لیستى هێزە ئەمنییەکان بەکۆد دەنێرێت و دیوانى چاودێرى دارایی وردبینى بۆ لیستەکان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لە چارەسەرکردن نزیکە و هیوادارین مووچەی ئەوانیش دابەشبکرێت.
#باشووری کوردستان
#حکومەتی هەرێمی کوردستان
#مووچە