رۆژهەڵاتی ناوەراست

سودانی باس لە دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات

30/06/2024

دەنگوباس
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت گۆڕانکاریی لە مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا بکەن و دادپەروەریی بەدیبهێن.


لەمیانی کۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ نوێنەرانی لیژنەی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، سودانی ڕایگەیاند، حکومەت سورە لەسەر گۆڕانکاریکردن لە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بە ئامانجی بەدیهێنانی دادپەروەریی زیاتر لەنێو مووچەی وەزارەتەکاندا.

بەوتەی سودانی، توانیویانە دادپەروەریی لە مووچەی خانەنشینانی عێراق بەیبهێنن، ئێستا کاردەکەن بۆئەوەی بەهەمانشێوە دادپەروەریی لە مووچەی فەرمانبەرانیشدا هەبێت.

بەگوێرەی میدیای عێراقیی، حکومەت دەیەوێت لە گۆڕانکارییەکانیدا مووچەی هەندێک وەزارەت کە زیاد لە سنوری خۆی زیاد کراوە، کەمبکاتەوە. هاوکات ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان بەراورد بە کارەکانیان کەمە، بۆیان زیاد بکرێت.


#مووچە