کوردستان

لیستی مووچەی مانگی شەش رەوانەی بەغدا کرا

29/06/2024

دەنگوباس
وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.   

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵایکردەوە، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 27ی حوزەیرانی 2024، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شارستانی و سەربازییەوە ئامادەکرا و رەوانەی بەغداد کرا. 
 
دەشڵێت، سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.
#باشووری کوردستان
#مووچە