کوردستان

حکومەتی هەرێم نەوتەکەی بە نرخێکی هەرزان دەفرۆشێت

29/06/2024

دەنگوباس
کۆمپانیای گەڵف کیستۆن له راپۆرتێکدا وردەکاریی فرۆشتنی نەوتی مانگی ڕابردوو ئاشکرادەکات و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتەکەی هەرزانفرۆش کردووە.


کۆمپانیای گەڵف کیستۆن، یەکێکە لەو هەشت کۆمپانیایەى لە ئەندامانى کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان "ئەپیکور" بەشدارە، بۆ یەکەمجار لە راپۆرتێکی فەرمیی خۆیدا، دان بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەنێت لە دوای راگرتنی هەناردەکردنییەوە بەو نرخە کەمە کە تەنیا 28 دۆلارە بۆ یەک بەرمیل، لەکاتێکدا لە بازاڕى جیهانى یەک بەرمیل نەوت بە 85 دۆلارە.

جۆن هاریس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گەڵف کیستۆن، رایگەیاند "دوای راگرتنی هەناردەکردنی نەوتى کوردستان، بە سەلامەتی کارەکانمان گواستەوە بۆ فرۆشتنی ناوخۆیی".

راشیگەیاندووە "لە مانگى ئایارى رابردوو، 48 هەزار و 200 بەرمیل نەوتى رۆژانەمان هەبووە و یەک بەرمیل نەوتى خاو لەناوخۆ بە 28 دۆلار فرۆشراوە".

باسی لەوەشکردووە، ئەوەش روونکراوەتەوە، کە تێکڕای فرۆشی نەوتى خاو لە کێڵگەى شێخان لە ساڵی 2024 تاوەکو 20ى حوزەیران رۆژانە 38 هەزار و 700 بەرمیل بووە.


#باشووری کوردستان