کوردستان

لە سلێمانی بەنزین گرانبوو

29/06/2024

دەنگوباس
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا دابەزینی باشمان لە بەنزیندا کرد، بەڵام ئێستا لەو شوێنانەی بۆمان دابین دەکرا کەمیکرد، بۆیە نرخی بەنزین 50 دینار بۆ هەر لیترێک زیاد کردووە.


دەشڵێت "کەشوهەوا گەرمە و ڕۆژگار درێژە بۆیە خواست لەسەر بەنزین بەرز بووەتەوە و ئەوەش نرخی زیاد کردووە".

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی باسی لەوەشکرد، ئێمە وەك بەنزینخانەکان گرانبوونی بەنزینمان پێناخۆشە، بەڵام بەنزین خواستی لەسەرە و نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، بۆیە هیوادارم حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیمان بکات لە نرخی نەوت، بۆئەوەی نرخەکەی دابەزێت.
#باشووری کوردستان
#سلێمانی