کوردستان

حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارکرا

28/06/2024

دەنگوباس:

حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارکرا و نەخۆشەکە دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نەخۆشێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گومانی تووشبوونی بە تای خوێنبەربوون لێدەکرا، نموونەی پشکنینی خوێنی لێوەرگیرا و دەرکەوت تووشی پەتاکە بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشەکە تەمەنی 18 ساڵانە و دانیشتووی قەزای رانیەیە و پیشەی قەسابە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شار چارەسەر وەردەگرێت و دۆخی تەندروستیی جێگیرە.


#سلێمانی
#تەندروستی