رۆژهەڵاتی ناوەراست

پۆلیسی هەولێر: لیوا موحسین ڕەشید بە چەکی جۆری کڵاشینکۆڤ خۆی کوشتووە

28/06/2024

دەنگوباس

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: هاوڵاتيیەک به ناوى موحسین محەمەد رەشيد كه پيشەی ئەفسەره به پلەی ليوا لە وەزارەتى پێشمەرگە بە چەكى جۆرى كلاشنکۆف كۆتايی به ژيانى خۆى هێناوه.

 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە گیانلەدەستدانى ئەفسەرەکەى پارتى بڵاوکردەوە و دەڵێت: دوای ئەوەی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێواره تيمەكانى بەڵگه و تاوانى هەولێر و تيمەكانى كامێراى چاودێرى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەيشتنه شوێنى رووداوێكى گيانلەدەستدان له شەقامى لاوەكى 150 مەترى هەولێر نزيك يەکەکانى نيشتەجێبوونى سلاڤا ستی.

پۆلیسی هەولێر وتیشی: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاييەكان دوای گەياندنى تەرمەکه بۆ پزيشكى دادی، دەرکەوت کە هاوڵاتيیەک به ناوى (موحسین محەمەد رەشيد) كه پيشەی ئەفسەره به پلەی ليوا لە وەزارەتى پێشمەرگە بە چەكى جۆرى كلاشنکۆف كۆتايی به ژيانى خۆى هێناوه.

هەروەها پۆلیسی هەولێر ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەفسەکەر به تەنيا بووە له ناو ئۆتۆمبێلە تايبەتەكەى خۆيدا.


#باشووری کوردستان
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#هەولێر