کوردستان

كێشە ناوخۆییەكانی پارتی فراوانتر دەبن و لەچەند ناوچەیەکیش هەڵبژاردن ڕاگیرا

28/06/2024

دەنگوباس
ماوچەی چەند ڕۆژێكە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی پارتی لە شارو شارۆچكەكان كێشە و ناكۆكی و شەڕ دروست بووە لەسەر پۆست و کاندیدەکان.

ئەمڕۆ لە ناو بارەگاى ناوچەی باوەنوری پارتی لە گەرمیان شەڕە بۆکس لەنێوان كادیرانی حزبەكە دروست بوو.
بەپێی زانیارییەكان هەوڵی زۆر دراوە كە كێشەكە چارەسەر بكرێت، بەڵام ناكۆكییەكان زیاتر بوون و شەڕ لەنێوان كادیرەكانی پارتییدا ڕوویداوە، بەو هۆیەشەوە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان ڕاگیرا.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانە كێشەكان لەسەر ئەو كاندیدانەن كە خۆیان بۆ پۆستەكان كاندید كردوە،هەروەها لەسەر ژمارەی دەنگ و پارە و ئیمیتیاز دراوە بە كەسانێك بۆ ئەوەی لەبەرژەوەندی كەسێكی دیكە دەنگ بدەن.
هەروەها لە چەند ناوچەیەك كەسانێك براونەتە پێشەوە و پۆستیان پێدراوە كە تازە هاتونەتە پێشەوەو كەسانێكیش كە خزمەتی زۆریان بە حزبەكە كردوە دوور خراوەتەوە.
بەشێك لە زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، كە ناکۆکی مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانى ڕەنگدانەوەى لەسەر هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان هەبووە، بەجۆرێک هەردوو باڵەکە هەوڵی ئەوەیان داوە زۆرترین کەسی خۆیان دەربچن و پۆستەکان وەربگرن.


#باشووری کوردستان
#پارتی دیموکراتی کوردستان