دەنگوباس:
بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی حەوت ڕۆژ ڕایگەیاند: سێ ڕۆژە پەیامنێری دەزگاکەیان لە ناحیەی شیلادزێ لەسنووری ئامێدی لەسەر ئاشکرا کردنی دۆسیەیەکی گەندەڵی دەستگیرکراوە.
سوهەیب ئەحمەد بەڕێوەبەری دەزگای میدیای حەوت ڕۆژ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: سێ ڕۆژە پەیامنێری دەزگاکەیان لە ناحیەی شیلادزێ لەسنووری ئامێدی لەسەر ئاشکرا کردنی دۆسیەیەکی گەندەڵی دەستگیرکراوە، هەموو هەوڵێکمان بۆ ئازاد بوونی داوە، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە.
وتیشی:ئێمە تەواوی کونسوڵخانەو ڕێکخراوە جیهانیەکان و کۆمەڵەی بەرگری لە ڕۆژنامەگەری ئازاد لە عێراق ئاگادارمان کردوون و هاتوونەتە سەرخەت و سەرقاڵن لەگەڵمان.
باسی لەوەشکرد، ئەحمەد شامکی پەیامنێری دەزگای ٧رۆژە لە قەزای ئامێدی و ناحیەی شیلادزێ، باسی لە فرۆشتنی بەشێکی شەقامێکی گشتی ناحیەکە کردووە بە ٢٥٠٠ دۆلار و هەموو بەڵگەکان لەبەردەستن، بەڵام لەسەر سکاڵای خودی سەرۆکی شارەوانی ناحیەکە ڕاستەوخۆ دەستگیرکراوە لە رۆژی چوارشەممەوە و ڕێگایان نەدا بە کەفالەتیش ئازاد بکرێت.
بەڕێوەبەری ٧ڕۆژ وتیشی: هەوڵمان داوە رۆژی یەکشەمە بە کەفالەت ئازادی بکەن..
#باشووری کوردستان
#پارتی دیموکراتی کوردستان