دەنگوباس
سەرۆك وەزیرانی عێراق بریاریدا بە جێبەجێكردنی بەند و بڕگەكانی تایبەت بە ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتنەكانیان لەگەڵ حكومەتی توركیا.
نووسینگەى
سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، لە دواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراقدا، محەمەد شیاع سودانی بڕیاریداوە بە جێبەجێكردنی یاداشت و
ڕێككەوتنەكان لەگەڵ توركیا كە لە میانی سەردانەكەی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ
عێراق لە 22ی نیسان ئیمزاكران.
عێراق و توركیا لە 22ی حوزەیرانی
ئەمساڵدا 26 ڕێككەوتن و یاداشتنامەیان لە بوارەكانی ئەمنی، ئاسایش،
ئابووری، ئاو و ووزە ئیمزا كرد و لیژنەیەكی هاوبەشیان بۆ جێبەجێكردنیان
پێكهێنا.
دیارترینی ڕێككەوتنەكان لەنێوان هەردوو وڵات، پرسی
پەكەكەیە لەناو خاكی عێراق لەگەڵ قەیرانی ئاو، لەكاتێكدا بەوتەی ئەردۆغان،
حكومەتی عێراق پەكەكەی وەك ڕێكخراوێكی قەدەغەكراو ناساندووەو جەختی لەسەر
چاوەڕوانیی وڵاتەكەی كردەوە بۆ كۆتاییهاتن بە بوونی پەكەكە لە عێراق لەدوای
ڕێككەوتنەكانیان.
#عێراق
#تورکیا