دەنگوباس
دوانیوڕۆی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا یەکێتی
خانەنشینان هۆشداریان دایە حکومەتى هەرێم و ئەو کەسەى ڕاگەیەندراوەکەی خوێندەوە
ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ٤٠ دەقە لەگەڵ وەزیری
دارایی هەرێم قسەى کردوەن ئەو وتى وێرای ئەوەى مافی خۆتانە ئەوەى داوای دەکەن،
هەفتەى داهاتوو ئەو پرسە لە ئەنجومەنی وەزیران باس دەکات، بۆ ئەوەى چارەسەرێک
بدۆزنەوە.
دەشڵێن: ئێوەى حکومەتى
هەرێم لە دەستى ئەو بە ساڵاچوو بەتەمەنانە لەرزۆک ترن کە داوای مووچە لەئێوە
دەکەن، داواتان لێدەکەین بۆ تەنیا جارێک لە حکومەت بچن وەک ئەوەى لەناوچەکەدا
هەیە، چونکە ئێوە هیچ مواسەفاتێکی حکومەتداریتان تێدا نییە.
یەکێتى خانەنشینان وەک دوا پەیام و هۆشداری چەند
خاڵێکیان خستەڕوو:
یەکەم داوا دەکەین لیستى مووچەکانمان بە هاوتا کراوی و
بەپێی یاسای خانەنشینی ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ بنێرن بۆ وەزارەتى دارایی فیدراڵ.
دووەم: داوای
جێبەجێکردنى بڕیاری دادگای فیدراڵی دەکەین بۆ جێبەجێکردنى بەبانیکیکردنى
مووچەکانمان، ئەوە گەرەنتییە بۆ کات و بڕی مووچەکانمان.
سێیەم: دۆسێیەی
خانەنشیانی هەرێم کە گووماناوییە و نیشانەى پرسیاری لەسەرە، داوا دەکەین لیستى
یاسایی و نا یاسایی لێک جیا بکرێتەوە و بینێرن بۆ وەزارەتى دارایی بۆ ئەوەى ئێمەی
لیستى یاسایی چیتر بە ئاگری بندیوار و نایاسایی نەسوتێین.
چوارەم: پێویستە قەرەبووی مووچە فەوتاوەکانمان بکەنەوە
بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق و دەست هەڵگرن لە خانەنشینکردن بە یاسای هەڵوەشاوەی هەرێم.
پێنجەم: لەمڕۆوە تا ڕۆژی ئامادەکردنى لیستى مووچەى مانگی
تەمووز چاوەڕێی جێبەجێکردنى ئەم خاڵانەیین، بەپێچەوانەوە لەدەرگای دادگای تایبەتمەند
دەدەینەوە.
یەکێتی خانەنشینان جەختیش لەوە دەکەنەوە، ناسرەون تا
دەگەن بە مافەکانیان.
#باشووری کوردستان
#مووچە