دەنگوباس
هاوپەیمانێتی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادى، ئیدانەی لەشکرکێشیى سوپاى تورکیا لە شارۆچکەى ئامێدى سەربە پارێزگاى دهۆک دەکات و داوا لە هەردوو حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکات، هەڵوێستێکى نیشتمانیی بگرنەبەر بۆ راگرتنى دەستدرێژییەکانی تورکیا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە هاوپەیمانیى نەسر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئیدانەی ئەو پێشێلکارییە مەترسیدارە دەکەین کە سوپای تورکیا دەیکات و بازگەى سەربازیى لەنێوان بامەڕنێ و ئامێدى داناوە.
راشیگەیاندووە، بەردەوامبوونى تورکیا لە بەزاندنى سەروەریى عێراق، پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات بەرەو ئاڵۆزییەکى گشتگیر دەبات و ناکرێت لە هیچ دۆخێکدا پاساو بۆ ئەو پێشێلکارییانە بهێنرێتەوە.
#تورکیا