کوردستان

وادەی تۆمارکردنی حزب و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن درێژکرایەوە

27/06/2024

دەنگوباس
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەى تۆمارکردنی پارت و کاندیدەکانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان درێژکردەوە.


جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، وادەى تۆمارکردنی حزب و کاندیدەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تاوەکو رۆژى 4ـی تەمووز درێژکردەوە.

ئەوە جارى سێیەمە، کۆمسیۆن ئەو وادەیە درێژدەکاتەوە، پێشتریش وادەى تۆمارکردنەکەى لە 24ـی حوزەیرانەوە بۆ 27ـی حوزەیران درێژکردەوە.

تاوەکو ئێستا 12 حزب و دوو هاوپەیمانی ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە، هاوكات 77 کاندید بەشێوەی سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمارکردووە و ژمارەکەش بەردەوام لە زیادبووندایە.

#باشووری_کوردستان
#پەرلەمانی کوردستان