کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم: سەرکەوتوو نەبووین لە پاککردنەوه‌ی لیستی ناوی فەرمانبەران

27/06/2024

دەنگوباس
سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەپرسی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران "وەك هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو نەبووین".


د. ئەحمەد ئەنوەر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە: ئەو داوایەی ئێستای عێراق بۆ وردبینی لیستەکان لایەنێکی ئەوەیە ڕەنگە ئێمە وەک هەرێم لە ڕابردوو لە ڕووی تەکنیکی و هونەریەوە سەرکەوتوو نەبوبێتین لە پاککردنەوە ڕێکخستنەوەی لیستی ناوی فەرمانبەران، لایەنێکی تریش عێراق دەوڵەتە و ئێستا پارە لەبەردەستی خۆیدایە ڕەنگە بیەوێ تەواو وردبینی بکات ئەوکات پارە بنێرێت.

دەشڵێت "دەبێت ئێمە لەرووی هونەریەوە لیستەکانمان پاکبکەینەوە ئەوی تریش دەمێنێتەوە سەر بەغدا، خۆ هەر ئەم بیانووە نیە لەنێوان هەرێم و بەغدا ئێستا زۆر پرسی تر ماوە یەکلایی بکرێتەوە لەنێوانیاندا.
#باشووری کوردستان