کوردستان

هێمن هەورامی: متمانەمان بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەیە

27/06/2024


هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "گەڕانەوەی پێنج کورسی کۆتای پێکهاتەکان تێکدانی بەشێک لەو دیزاینە پێشوەختە بوو کە بۆ هەڵبژاردن کرابوو".

هێمن هەورامی ئاماژە بەوەش دەکات "بەشێک لە تێبینییەکانمان لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن چارەسەرکراون".

لەبارەى سەرپەرشتیکردنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانیش لەلایەن کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق، هێمن هەورامى دەڵێت "ئێمە لاریمان نەبوو کە هەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامبدرێت".

دەشڵێت "تاوەکو ئاستێکی باش متمانەمان بە کۆمیسیۆن هەیە کە هەڵبژاردن بەشێوەیەکی باش بەڕێوەببات".

ڕۆژی چوارشەممە، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا، رۆژى 20ـى مانگى 10ـى 2024ـى وەکو رۆژى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردسانى دیاریکرد.
#باشووری کوردستان
#پارتی دیموکراتی کوردستان