دەنگوباس
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كۆتاییهات و بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت و دەست بە ڕێكارەكانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پێویستە هەموو مانگێك لیستی مووچەی مووچەخۆران بنێردرێت بۆ بەغدا بەو پێیەی هەندێكجار گۆڕانكاری لە پلەی سەربازی و مووچەكانیان و مووچەی مووچەخۆراندا دەكرێت.
هەورامی وتیشی: ئەمڕۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كۆتاییهات و بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت و دەست بە ڕێكارەكانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت.
لەبارەی پڕۆژەی "هەژماری من" ەوە وتەبێژی حكومەت باسی لەوە کرد، بۆ مووچەی مانگی پێنج زیاتر لە 50 هەزار كەس لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە مووچەیان وەرگرت و بۆ مووچەی مانگی حوزەیران ژمارەكە دەبێتە دوو هێندە.
#ئابووری
#مووچە
#حکومەتی هەرێمی کوردستان