دەنگوباس
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێشوازیی لە مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێم دەكەین بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەم هەڵبژاردنە رێگانادرێت ئاوارەكان بە بەڵگەنامەی ساختەوە دەنگبدەن و هیوادارین هەڵبژاردن لە دۆخێكی باش و دوور لە زمانی زبر بەڕێوەبچێت و ئێمە پێمان باشە هەڵبژاردن بە چوار بازنە ئەنجامدەدرێت و لەسەر داوای یەكێتی ئەوە كرا.
وتەبێژی یەکێتی جەختیکردەوە، یەكێتی هەرگیز لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی كورسیی پێكهاتەكان نەبووە و بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن سەرۆكایەتیی هەرێم ڕاوێژی لەگەڵ لایەنەكان نەكردووە.
#باشووری کوردستان
#هەڵبژاردنی کوردستان
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان