دەنگوباس
پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، جگه له هێڵه‌كانی توركیا كه ئێستا به بڕیارێك ناهێڵدرێت گه‌شت بۆ سلێمانی ئه‌نجامده‌ن، هه‌موو هێڵه‌كانی دیكه گه‌شتیان بۆ سلێمانی هه‌یه و تەنانەت ژماره‌ی گهشتیهكانیان زیادكردوه.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی سلێمانی ته‌نها بۆ كاری مه‌ده‌نی به‌كارده‌هێنرێت و تێكه‌ڵی هیچ كارێكی سیاسی و سه‌ربازی نه‌بوه و نابێت.
تورکیا لە ڕۆژى 3ـی نیسانی ساڵى ڕابردوو گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاگرت، لەو کاتەوە تا ئێستا ماوەی ڕاگرتنەکان درێژ دەکرێتەوە و تورکیا ئامادە نییە گەشتەکان لەگەڵ سلێمانی دەستپێبکاتەوە.
#سینەما