دەنگوباس
وتەبێژى وەزارەتى کارەبا رایگەیاند، کارەبای گشتیی هەرێمی کوردستان کوژاوەتەوە، هاوکات کۆمپانیاى دانەغاز بۆ میدیای یەکێتی ئاشکرایکرد، هۆکارى کوژانەوەى کارەبا وەستانى دابینکردنى غاز بووە بۆ ماوەیەک.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆمپانیاى دانەغازەوە دابینکردنى سووتەمەنى بۆ وێستگەکانى کارەبا وەستاوە.
روونیشیکردەوە، بەهۆى ئەوەشەوە کارەباى گشتیى هەرێمى کوردستان کوژاوەتەوە و نزیکەى سێ هەزار مێگاوات کارەبا کەمیکردووە.
هاوکات ئەندازیار غالب مارف بەرێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: كاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ لەكۆمپانیای داناغاز بەهۆكارێكی نادیار كوژاندنەوەی گشتی بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز روویداوەو بەوەش بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوەو ناتوانرێرت بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێ بكەین.
وتیشی:"لەئێستادا زۆربەی فیدرەكان كوژاونەتەوە بەهۆڵەكانی تاقیكردنەوەشەوە تا ئەوكاتەی كێشەی داناغاز چارەسەردەبێت و بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە".
تا پێش ئەو کێشەیە لە ماوەی 24 كاتژمێردا تەنیا حەوت کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی دەدرا بە هاووڵاتیان، بۆیە لە ئێستادا ئەو حەوت کاژمێرە کارەبایەش نەماوە.
#باشووری کوردستان