دەنگوباس
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەوا وەڵامێکی گونجاومان دەبێت.
ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق لەو وڵاتەن بۆ ئەوەی "چالاکیی دژ بە تیرۆرستان" بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد:"ئەگەر هێزەکانمان هێرشیان بکرێتە سەر، ئەوا بەشێوەیەکی گونجاو وەڵام دەدەینەوە، هەروەها ئەوانەی بەرپرسیارن رووبەڕووی بەرپرسیارییەتییان دەکەینەوە".
#عێراق