رۆژهەڵاتی ناوەراست

لێکۆڵینەوە لە ڕێگریکردن لە گەشتی چەند گەشتیارێکی هەولێر بۆ فڕۆکەخانەی بەغداد دەکرێت

25/06/2024

دەنگوباس
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لێکۆڵینەوە لە داخستنی دەرگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد دەکات بەرووی ژمارەیەک گەشتیاردا، کە لە ھەولێرەوە بەرەو بەغداد گەشتیان کردووە.

 
حەسەنەین قاسم خەفاجی سەرۆکی لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزیری گواستنەوەی عێراق کردووە، بۆ پێکھێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەغداد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لیژنەکە لێکۆڵینەوە بکات لە ھۆکارەکانی داخستنی دەرگای فڕۆکەخانەی بەغداد و ڕێگریکردن لە ھاتنە ناوەوەی ژمارەیەک گەشتیار، کە لە ھەولێرەوە و بەفڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتیان بۆ بەغداد کردووە.

خەفاجی باسیی لەوەشکردووە، ئەو کارە بووەتەھۆی ئەوەی بەشێک لە گەشتیاران کە نەخۆش و بەساڵاچوو بوون تەنگەنەفەس بن و پشێوی لە فڕۆکەخانە دروستبێت، ئەوەش کاریگەری دەکاتە سەر ناوبانگی فڕۆکەخانە و وڵات و پێویستە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت".


#عێراق
#هەولێر