کوردستان

تەندروستی و داواكاری گشتیی لەسەر لەباربردنی كۆرپە چی دەڵێن؟

25/06/2024

دەنگوباس
وەزارەتی تەندروستی و داواكاری گشتی هەرێم لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی هاوبەشیان پێكهێنان لەسەر “دیاردەی لەباربردنی كۆرپەلە” لە هەولێر.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ڤیدیۆیەك بڵاوكرایەوە، كە تێیدا باس لە لەباربردنی چەندین كۆرپە و بەخاكسپاردنیان لە ناو گۆڕستانێكی هەولێر دەكات و ئەوەش دەنگدانەوەی لەسەر ئاستی ڕای گشتی لێكەوتەوە.

دوای ئەوە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕایگەیاند: بۆ بەدواداچوونی ڕاستی و دروستی و هۆکار و ئاستی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی لە دیاردەی لەبارچوونی کۆرپە و هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ پاشماوەی لەبارچوون تایبەت بە هەواڵ و بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەک لە سۆشیاڵ میدیا، بڕیاریاندا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەی لێکۆلینەوەی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بۆ گەیشتن بە دەرەنجام و دەستنیشانکردنی سەرپێچیکاران و وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لەدەرەنجامەکان.


#باشووری کوردستان
#تەندروستی
#هەولێر